به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ دەزگای هەواڵگری عێراق لەبەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، هێزەکانیان لەچەند ناوچەیەکی جیاجیای ئەنبار، 12 چەکداری سەر بە رێکخراوی داعشیان دستگیرکردووە.
سەرجەمیان بەپێی ماددەی 4ی تیرۆر داواکراو بوون و بەناوی ولایەتی فەلوجە و ئەنبار و فوراتەوە کردەوەی تیرۆرستیان ئەنجامداوە.
ئەوەشی خستوەتەڕو، لەگەڵ دەستگیرکردنی چەکدارەکانی داعش، دەستیشی بەسەر کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی و 40 بۆمبی موشەکی و سێ بۆمبی چێندراو، موشەکێکی جۆری کاتیۆشا گرتووە.
ئەوەش لەکاتێکدایە جموجۆڵەکانی چەکدارانی داعش لە چەند ناوچەیەکی ناوەڕاستی عێراق روی لەزیادبوون کردوە، هێزە ئەمینەکانیش ژمارەیەک ئۆپراسیۆنیان بۆ لەناوبردنی شانە نوستوەکانی ئەو رێکخراوە ئەنجامداوە.